جێگری كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری ترافیكی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: ساڵانه ٣ هه‌زار منداڵ له ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له جاده‌كانی ئێران ده‌كوژرێن.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، له ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی دا، ١٩ هه‌زار و ٤٩٢ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له جاده‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ٣ هه‌زار كه‌سیان منداڵ بوون. هه‌روه‌ها ٣٧٠ هه‌زار كه‌س له ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ بریندار بوون كه ١٠ بۆ ١٥ له سه‌دیان كه‌م ئه‌ندام یان قه‌تعی نۆخاع بوون. خراپی ڕێگه و بان، ناستاندراد بوونی جاده و ئۆتومبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ، گرانی سه‌فه‌ری هه‌وایی، نه‌بوونی ئیمكانی سه‌فه‌ر به قه‌تار بۆ هه‌مووان و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێنماییه‌كان له سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی ڕووداوی هاهووچۆو له ئێرانه.