ڕۆژی یهكشهممه٤ی مانگی گوڵان،به‌هۆی پێكدادانی دووئۆتۆمبێلی سه‌واری له‌جاده‌ی مههابادبۆمیاندوئاودووهاووڵاتی گیانیان لهدهستداوچواركهسی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید و سه‌مه‌ند ڕوویداوه و دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره. جێگای ئاماژه‌یه كه پرۆژه‌ی ئۆتووبانی مه‌هاباد– میاندووئاوه چه‌ندین ساڵه كه دراوه به شیركه‌تێكی سه‌ر به سپای پاسداران و هێشتا ته‌واو نه‌بووه و ساڵانه به ده‌یان هاووڵاتی له‌و ڕێگایه ده‌بنه قۆربانی.