کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

گیان به‌ختكردنی سێ خۆپێشانده‌ر له‌ خۆڕه‌م ئاوا و كرماشان

شه‌وی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دوو لاوی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكرد، له‌شاری كرماشانیش ناسنامه‌ی مێرمنداڵێك كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ گیانی به‌ختكردبوو ئاشكرابوو كه‌ بریتیه‌ له‌،ئه‌میر حسێن به‌ساتیته‌مه‌ن ١٥ ساڵ.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی شه‌ممه‌ له‌ شاری خۆڕه‌م ئاوا خۆپێشاندانێكی به‌رین به‌بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنیحه‌نانه‌و ڕێگری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ به‌ڕێوچوونی ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ و سه‌رخۆشییه‌كه‌ی ئه‌نجام درا، به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هێڵی ئه‌نته‌رنێتی به‌ ته‌واوی قه‌تع كرد و ده‌ستی به‌ سه‌ركوتی خه‌ڵك كرد و دوو لاوی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ كه‌ یه‌كێكیان كچ و ئه‌وی تریان كوڕێكی گه‌نجه و هێشتتا ناسنامه‌كانیان ئاشكرا نه‌بووه‌، به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی ڕابردوو ناسنامه‌ی مێرمنداڵێكی گیانبه‌ختكردووی خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی كرماشان ئاشكرا بوو كه‌ بریتیه‌ له‌: “ئه‌میر حسێن به‌ساتی“.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی

-

شه‌رمه‌زاركردنی هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل له‌لایه‌ن ٤٨ وڵاتی جیهان

-

دادگاییكردنی دووباره‌ی “تووماج ساڵحی” له‌ ئیسفه‌هان

-

مه‌رگی ده‌یان كه‌س به‌هۆی مه‌سره‌فی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ مازه‌نده‌ران

-

ڕفاندنی خۆشكی “نیكا شاكه‌ره‌می” له‌ تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی شه‌ش كرێكار له‌ پایانه‌ی شه‌رقی تاران

-