کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی منداڵێکی كار له‌ بۆكان و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كرێكارێك له‌ پاوه‌

گیانلەدەستدانی منداڵێکی كار له‌ بۆكان وكه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كرێكارێك

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، له‌ دوو ڕووداوی جیاجیای كار له‌ شاره‌كانی بۆكان و پاوه‌، منداڵێكی كار و كرێكارێكی بیناسازی به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ بە ناوی “سەیوان خالەندی”، خەڵکی گوندی “شێخلەر”ی سەر بە شاری بۆكان، بە هۆی کەمتەرخەمی، کەوتووه‌ته‌ ژێر ئامێری کورەی خشت په‌زی گوندی سارۆقامیش و گیانی لە دەست داوه‌. هه‌روه‌ها كرێكارێكی خەڵکی گوندی دۆدانی سەر بە ناوچه‌ی بایه‌نگانی پاوە بە ناوی “ناسر ڕەوەند”، بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە سه‌ر داربه‌ستێك لە ئاوایی چۆرژی پاوە گیانی لەدەست داوه‌.