ڕۆژی هه‌ینی ١٤ مانگی گه‌ڵاڕێزان، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له نێوان دوو ماشینی پژۆ ٤٠٥ له ڕێگای “گه‌شكی” له نزیك گوندی ئاسنگه‌ران دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره كران.
جادده‌ی ناسراو به پاڵه‌نگان له ناوچه‌ی كامیاران به‌هۆی خراپی و ته‌سك بوونی ڕێگاكه ساڵانه چه‌ندین ڕووداوی هاتووچۆی لێده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ڕووداوه كه ساڵانه له‌و ڕێگایه ڕووئه‌دات، له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و شاره هیچ پلانێك بۆ نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره نه‌گیراوه‌ته به‌ر.