بەهۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی کار لە ئێران، دوو کرێکار لە کرمان و سه‌ڵماس گیانیان لەدەستدا و دوو کرێکاری دیکەش لە کەنگاوەر و پەردیسی کەرەج بریندار بوون.
بەپێێ زانیارییه‌كان، کرێکارێک لە مه‌عده‌نی مسی سەرچشمەی ڕەفسەنجان لە کاتی بارکردنی تایەری بارهەڵگر، بە هۆی کەتنە خوارەوەی تایەر به‌سه‌ریدا گیانی له‌ده‌ست داوه. لە شاری سەڵماس کرێکارێکی بیناسازی لە کاتی کارکردن لە بیانیه‌كی شه‌ش نهۆمی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. له ڕووداوێكی دیكه دا له شاری كه‌نگاوه‌ر، كرێكارێكی بیناسازی كه‌وتووه‌ته نێو چاڵێك و به‌سه‌ختی بریندار بووه. هه‌روه‌ها، له په‌ردیسی كه‌ره‌ج، پاسه‌وانی باڵهخانهیێك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.