له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ شارومه‌ندی به‌لووچ له شاره‌كانی زابول و كرمان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان له ده‌ستدا و هه‌روه‌ها دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه له دۆخێكی خراپی ته‌ندروستیدان.
به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ئۆتۆمبێلی دوو سووختبه‌ری به‌لووچ له وێستگه‌ی پۆلیسی ڕێگه‌وبانی زابل، كه‌وتنه‌سه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و به هۆی سوتانی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان، له ئاگردا گیانیان له ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها له شاری كرمان، ئۆتۆمبێلی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “بێهزاد ڕه‌شیدی” و دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕاسته‌وخۆ و به بێ ئاگاداری ته‌قه‌یان لێ كراوه، كه له ئه‌نجامدا ناوبراو گیانی له ده‌ستداوه و زاواكه‌ی و خۆشكه‌كه‌ی به سه‌ختی بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له ساڵی ٢٠٢٤دا سه‌رجه‌م ٤٨٤ كه‌س، له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ته‌قه‌یان لێ كراوه كه ١٦٣ كه‌سیان گیانیان له ده‌ستداوه.