له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هێزه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی به‌نده‌رعه‌باس و نیكشار ته‌قه‌یان له سووختبه‌ران كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سووختبه‌رێكی مێرمنداڵ به ناوی تاها مه‌لاحی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و سووختبه‌رێكی دیكه بریندار بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئینتزامییه‌كانی نیكشار بۆسه‌یان بۆ قاچاخچیانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و سووختبه‌ران داناوه و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێله‌كان كردووه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سووختبه‌رێك به سه‌ختی بریندار بووه، به‌ڵام هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه ده‌ریاوانییه‌كانی به‌نده‌رعه‌باس به‌له‌می سووختبه‌رێكیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌وهۆیه‌وه مێرمنداڵێك به ناوی تاها مه‌لاحی دوو فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و گیانی له‌ده‌ست داوه.