ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز، دوو كرێكاری شاغڵ له باخێكی شاری بووئین زه‌هرا به‌هۆی گازگرتوویی ژاراوی بوون و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو كرێكاره له دیوێكی نیگه‌هبانی دا به‌هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتتن له ئامێر گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ناستاندارد تووشی گازگرتوویی بوون و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست داوه. به وته‌ی ئۆرژانسی بووئین زه‌هرا، كرێكاری بریندار ڕه‌وانه‌ی به‌شی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كراوه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.