کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كرێكاری مه‌عده‌نی ئێسفه‌نده‌قه‌ له‌ جیرۆفت

گیانله‌ده‌ستدانی پێنج كرێكاری مه‌عده‌نی ئێسفه‌نده‌قه‌ له‌ جیرۆفت

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی گه‌لاوێژ، پێنج كرێكاری شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی ئێسفه‌نده‌قه‌ی جیرۆفت له‌ كاتی چوون بۆ سه‌ر كار تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی مسی ئێسفه‌نده‌قه‌ له جاده‌ی جیرۆفت تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه‌ و پێنج كرێكار ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و دوو كرێكاری دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.