کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی له‌ بۆردوومانی شیلادزێ له‌لایه‌ن توركیا

گیانله‌ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی له‌ بۆردوومانی شیلادزێ له‌لایه‌ن توركیا

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی پووشپه‌ڕ، فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ناوچه‌ی شیلادزێیان بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، دوو كه‌س كه‌ بۆ كاروباری مێشه‌هه‌نگ چوونه‌ته‌ ناوچه‌ی شیلادزێ له‌ بۆردوومانی توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ ناسناوی یه‌كێكیان، “عوسمان ڕه‌ژدی مه‌روانسی” ته‌مه‌ن ٣٢ و پێشمه‌رگه‌ بووه‌، به‌ڵام ناسناوی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌كه‌ی دیكه‌ هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌.