ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لاوێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوی “به‌همه‌ن مه‌عرووفی” له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “به‌همه‌ن مه‌عرووفی” دوایین جار ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆوه به‌بیانووی واژۆكردنی چه‌ند به‌ڵگه بانگهێشت كرابوو و پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه له باروودۆخێكی خراپ‌دا ئازادكرا به‌ڵام كاتژمێر ٣ی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره گیانی به‌ختكرد. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ناوبراو پێشینه‌ی هیچ نه‌خۆشییه‌كی جه‌سته‌یی و ده‌روونی نه‌بووه و هۆكاری گیانبه‌ختكردنی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامیه.