به‌پێی بڕیاری سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم بۆ داخستنی زیندانی ڕه‌جایی شار، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو دا سه‌دان به‌ندكراوی سیاسی و بیرمه‌ندی ئه‌و زیندانه بۆ به‌ندیخانه‌ی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ڕاگوێزراون.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی یه‌كێك له به‌ندكراوان، شه‌وی دووشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ لانیكه‌م ٣٠٠ به‌ندكراوی زیندانی ڕه‌جایی شار به یه‌ك جاری بۆ زیندانی قزلحه‌سار گوازراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به به‌ندكراوانی دیكه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه له ڕۆژانی داهاتوو دا زیندانیانی دیكه‌ش ده‌گوازرێننه‌وه.