ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ٤٠٠ كرێكارانی مه‌عده‌نی زێڕی ڕۆزێنبێرگ له ئه‌فریقای باشوور له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه بازڕهسێكی مه‌عده‌ن كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی مه‌عده‌نی ئه‌فریقای باشووره‌وه بۆ دیتنی مه‌عده‌نی ڕۆزنبێرگ نێردرابوو، به شێوه‌یه‌كی گوماناوی كوژرا. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاتێك كرێكاران له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت و پیشه‌یی مانیان گرت، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان و ئێستا ٤٠٠ كرێكار له گه‌مارۆی هێزه ئه‌منیه‌كاندان. جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكارانی مه‌عده‌نی زێڕ له ئه‌فریقای باشوو له پێنجشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردۆوه مانیان گرتووه و كارتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و كرێكارانه كه په‌یوه‌ست به مانگرتن نه‌بوون، له‌لایه‌ن ناڕازیانه‌وه زه‌وت كراوه.