کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گزارشێك سه‌باره‌ت به‌ ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری له‌ ئاستی ئێران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌‌‌ ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لەسەر ئاستی ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان بە دیاریكراوی لە زانكۆ و پەیمانگاكان بەردەوام بوون و لە زۆرینەی زانكۆكاندا خوێندكاران پەیامی هاوسۆزی و پشتیوانیان بۆ خۆپیشاندەرانی كوردستان ڕاگەیاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات دوێنێ لە چوارچێوەی بانگەوازی “حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان” لەپێناو بەڕێوەچوونی مانگرتن و ناڕەزایەتی سەرتاسەری لە ئێران بۆ پاڵپشتی لە خۆپیشاندەرانی كوردستان، لەسەر ئاستی شەقام و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان هەڵمەتی ئاگاداركردنەوە بەردەوامبوو و  زۆربه‌ی شاره‌كان كه‌شێكی ئه‌منییان هه‌بوو و كرێكارانی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی به‌رچاو و پێرسونێلی ئیداره‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پاڵپشتی كردن له‌ ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خه‌ڵكی ئێران له‌ شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كرێكارانی سیمانی سپاهانی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

كوژران  و برینداربوونی ١٧ كه‌س له‌ به‌لووچستان

-

درێژه‌ی مانگرتنی گشتی بازاڕیان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی توانه‌وه‌ی ئاسنی ئیسفه‌هان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

-