بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی مانگی ڕهشهمه، بەلەمێک کە زیاتر لە سەد پەنابەری تێدابوو لە نزیک شاری “کرۆتۆنی” باشووری ئیتاڵیا نقوم بوو و لانیکەم ٤٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، ئەم بەلەمە زیاتر لە سەد سەرنشینی لە ئێران و ئەفغانستان و پاکستانەوە تێدابووه کە دیان منداڵێکی ساوای چەند مانگهیانن لهگهڵ بوو. بە وتەی بەرپرسێکی ئاگرکوژێنەوە، پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ژمارەی قوربانییەکان زیاد بکات و ئۆپەراسیۆنی گەڕان بۆ دۆزینەوەی کەسە ونبووەکان بەردەوامە لە کاتێکدا شەپۆلە بەهێزەکان کارەکانیان بۆ ڕزگارکەران قورس کردووەتهوه.