به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، حه‌راسه‌تی كۆمه‌ڵی تۆریستی “تاق وه‌سان” له شاری كرماشان، ڕێگری له چوونه‌ژووره‌وه‌ی لاوانی كوردی پۆش بۆ نێو ئه‌و سایته مێژووییه كرد.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، مێژووی كرماشان ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌و پارێزگایه و به تایبه‌ت شاری كرماشان وه‌كوو گه‌وره‌ترین شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌میشه شارێكی كوردنشین بووه و دانیشتووانه‌كه‌ی به زاراوه‌ی كه‌ڵهۆڕی قسه ئه‌كه‌ن. ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی فاشیستانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌و شاره هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات و ئێمه چالاكانی مه‌ده‌نی ڕێگه‌یان پێ ناده‌ین و داوا له ته‌واوی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره ده‌كه‌ین به‌ره‌نگاری هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ له ناوبردنی كولتوور و مێژووی ئه‌و شاره ببنه‌وه.