بەپێی ڕاپۆرتەكان، كۆمه‌ڵێك خوێندکاری قوتابخانە کە لە ڕه‌وتی ڕاپەڕینی سه‌راسه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركران، دوای ئازادبوونیان لە زیندان، ڕێگەیان پێ‌نادرێت بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە.
بەوتەی بنه‌ماڵه‌ی ئەو خوێندكارانه، به‌رپرسانی ئیداره‌ی “ئامووزش و په‌روه‌رش” ڕێگە بەو منداڵانە نادات درێژە بە خوێندن بدەن و بەڕێوەبەری بەشێک لە قوتابخانەکان بە هاوکاریی دامەزراوە ئەمنییەکان، دژایەتی بوونیان لە هۆڵەکانی خوێندندا کردووە. هه‌روه‌ها، بەڕێوەبەری قوتابخانەکان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پێیان ڕاگەیاندووە، بوونی ئەم خوێندکارانە لە قوتابخانەکەدا ڕەنگە “کاریگەری نەرێنی” لەسەر خوێندکارانی دیکە هەبێت.