کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی لایه‌نگرانی ژینگه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی داووس له‌ سویس

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، لایه‌نگرانی ژینگه‌ و دژبه‌رانی نیزامی سه‌رمایه‌داری له‌ شارۆچكه‌ی داووسی سویس هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی جیهانی ئابووری خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه خوازیاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیددی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و هه‌روه‌ها به‌هێزکردنی سۆسیالیسم بوون. وه‌زیری به‌رگری سویس ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ پێنج هه‌زار هێزی پۆلیس بۆ دابینكردنی ئه‌منیه‌تی دانووستانی ڕێبه‌رانی جیهان له‌ داووس جێگیر كراون. شایانی باسه‌ كه‌ په‌نجاوچواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌لگه‌ی جیهانی ئابووری به‌ دروشمی “نوێكردنه‌وه‌ی بڕوا” له‌ ١٥ی ژانوێه تاكوو ١٩ ژانویه‌ له‌ داووسی سویس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانله‌ده‌ستدانی ٣٦ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ پاكستان

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی توونسی دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت

-

دووركه‌‌وتنه‌وه‌ی ٢١٦ هه‌زار قوتابی ده‌بیرستانی له‌ خوێندن

-

ناڕوونی چاره‌نووسی چالاكێكی سیاسی له‌ زیندانی ئێڤین

-

ده‌ركردنی كه‌یفه‌رخواست بۆ “شه‌یدا سابری جو” له‌ یاسووج

-

ڕێگری هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ گه‌یشتنی كاروانی یارمه‌تی مرۆیی مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید

-