کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی “مه‌ختار ئه‌حمه‌دی” له‌ كاتی نیوه‌شه‌ودا

ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی مه‌ختار ئه‌حمه‌دی له‌ كاتی نیوشه‌ودا 1

سه‌ر له‌‌ به‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمیموختار ئەحمەدیبە بەشداری ٢٠ کەس و لە کەشێکی ئەمنیدا لە گۆڕستانی دارسێرانی مەریوان بەڕێوەچووە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوەندە ئەمنییەکان بە نووسراوە بەڵێنییان لە بنەماڵەیموختار ئەحمەدیوەرگرتووە کە دەبێت بە شەودا تەرمەکەی بنێژن و ئەگەر ئەوکارە نەکەن تەرمەکەیان ڕادەست ناکەنەوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌وی ڕابردووی شاری مه‌ریوان دوو كه‌س به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكرد كه‌ ناسنامه‌ی یه‌كێكیانموختار ئه‌حمه‌دیبوو و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌وی تر له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.