ڕۆژی هەینی ٢٦ی به‌فرانبار، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦ و ٢ ده‌هۆمی ریشتێر، دورگەی سولاویسی سەر بە ئه‌ندۆنێزی هەژاند و له ئه‌نجامیدا ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و به سەدان كه‌سی دیکەش برینداربوون.
له‌م پێوه‌نده‌دا ناوه‌ندی بومەلەرزەزانی ئه‌ندۆنێزی رایگەیاندووه، بومەلەرزەکە بەگوڕی ٦ و ٢ ده‌هۆمی ریشتێر بووە و بەقوڵایی ١٠ کیلۆمیتر لە باکوری رۆژهەڵاتی شاری ماگیانی روویداوە و حەوت چرکەی خایاندووە. شایانی باسه، بەهۆی بومەلەرزەکەوە زۆرێک لە هاوڵاتیانی ناوچەکانی دەوروبەری دوورگەکە ئاوارەبوون. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ٣٤ كه‌س به‌هۆی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه گیانیان لەدەستداوە و ٦٣٧ کەسیش برینداربوون. هاوکات، زیاتر له هەزار کەسیش بەهۆی بومەلەرزەکەوە ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە.