ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی یگانی پاراستنی ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی سیستان و به‌لووچستان به هاوكاری ده‌زگای قه‌زایی و ئینتزامی ماڵی كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیانی هه‌ژاریان له سه‌راوان ڕووخاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی و شاره‌داری هه‌ر جار و به بیانوویه‌ك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه حاشیه‌نشینه‌كانی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان و ماڵی هاووڵاتیانی هه‌ژار به‌سه‌ریاندا ده‌ڕووخێنن. پێشتریش له شاری چابه‌هار كه‌پر و خێوه‌تی خه‌ڵكی بێ ده‌ره‌تانیان ئاگردا و له زاهیدانیش ماڵی خه‌ڵكی هه‌ژاریان به‌سه‌ریاندا ڕووخاندبوو.