ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی مانگی خەزەڵوەر، دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی ورمێ و سه‌قز به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی زیندان كران.
به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی “كه‌یهان نیكزاد”، دانیشتووی شاره‌كی “ته‌رزیوه‌ر”ی سه‌ربه شاری ورمێ پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ئه‌مشاره ڕه‌وانه زیندان كراوه. شایانی باسه ناوبراو پێشتر له ڕێكه‌وتی ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێكه له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.