به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری كرماشان به ناوی “ئه‌مین سیبه‌ر” و هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “گۆران قوربانی”، بۆ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان گوازترانه‌وه بۆ زیندانه‌كانی ئه‌مشارانه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی كرماشان به ناوی “ئه‌مین سیبه‌ر” كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان له لایه‌ن دادگای ڕژیم به تۆمه‌تی “تێكدانی بیروڕای گشتی” به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، بۆ ته‌حه‌مۆلی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازترایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره. له لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “گۆران قوربانی” له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی “سه‌وزی چیا”ی ئه‌مشاره، كه پێشتر له دادگای پێداچوونه‌وه به ٥ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌ی خۆی ناساند به زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره.