به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ڕابردووی زایینی لاینکەم ٢٥٢ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یاخود بریندار بوون کە زۆربەیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کراونەتە ئامانج.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ناوه‌نده‌ی مافی مرۆڤ، ئەم زانیاریانە بە پشتبەستن بە توێژینەوەی مەیدانی و وتووێژ لە گەڵ قوربانییەکان و یان بنەمالەکانیان کۆ کراوەتەوە و تۆمار کراوە. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ١٩٤ حاڵه‌ت به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌نجام دراوه كه به‌هۆیه‌وه ٥٠ كۆڵبه‌ر و كاسبكار كوژراون و ١٤٤ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها ١٢ حاڵه‌ت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ڕوویانداوه كه له ئه‌نجامیدا كه‌سێك كوژراوه و ١١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. له لایه‌كی دیكه‌وه ٤٢ حاڵه‌ت به هۆی ڕووداوه سروشتییه‌كانی وه‌ك، هەرەسی بەفر، سەرمابردوویی، بەربوونەوە لەهەڵدێر ڕوویانداوه كه به‌هۆیه‌وه ٢٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها ٤ كۆڵبه‌ریش به‌ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون. شایانی باسه، لە کۆی ئەو کۆڵبەرانەی کە ساڵی ٢٠١٩ کوژران یاخود بریندار بوون، ٨ کەسیان تەمنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە کە ٧ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.