ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر لهڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ٤٧ ڕۆژ خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له شاره جیاجیاكانی ئێران لانیكه‌م ٢٧٧ كه‌س كوژران كه ٤٠ كه‌سیان منداڵ و ٢٤ كه‌سیان ژن بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ئوستانی سیستان و به‌لووچستان ١٠١ كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون، له ماززهندهران ٣٣ كه‌س و له تاران ٢٨ كه‌س و له ئوستانی كوردستان ٢٤ كه‌س، له گیلان ٢١ كه‌س، له ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ٢٠ كه‌س، له كرماشان ١٣ كه‌س، له ئوستانی ئه‌لبۆرز ٧ كه‌س، له خۆراسانی ڕه‌زه‌وی ٤ كه‌س، له ئیسفه‌هان ٤ كه‌س، له زه‌نجان ٤ كه‌س، لوڕستان ٢ كه‌س و ئوستانی مه‌ركه‌زی ٢ كه‌س، له قه‌زوێن ٢ كه‌س، له كۆهگیلوویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د ٢ كه‌س، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ٢ كه‌س، له خووزستان ١ كه‌س و له هه‌مه‌دان ١ كه‌س. ئه‌و ڕێكخراوه‌یه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر سه‌پانی سزای سێداره به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له دهستبهسهركراوندا هۆشداری ده‌داته كۆماری ئیسلامی و داوای ئازادی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ده‌كات.