ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی لاكانی ڕه‌شت دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم ڕاپه‌ڕین و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندان تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی لاكانی ڕه‌شت دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌رهه‌ڵدانیان كرد و به‌رپرسان و كۆمه‌ڵێك له هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانیان به بارمته گرت و له‌گه‌ڵ هێزه تایبه‌ته‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.