ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی ده‌یره‌زوور له ڕۆژئاوای كوردستان له هه‌ڵمه‌تێك دا ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ دانیشتووانی شاری حه‌سه‌كه دابین كرد.
پاش ماوه‌یه‌ك به‌ستنی ئاوی به‌ندئاوی “عه‌لۆكا” له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و ساز بوونی كێشه بۆ دانیشتووانی شاری حه‌سه‌كه، ڕۆژی سێشه‌ممه کاروانی “تانکەرەکانی ئاو له ژێر ناوی “هەڵمەتی عەشیرەتەکانی دێرەزوور” بۆ دابینکردنی ئاو بۆ گەلی حەسەکە گه‌یشتنه ئه‌و شاره. شایانی باسه كه به‌ندئاوی “عه‌لۆكا” له سه‌ریكانی هه‌ڵكه‌وتووه و ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌كوو ئامرازێك كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرێت بۆ گوشار هێنان بۆ خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان.