سه‌رۆكی ناوه‌ندی زانیاری فه‌رمانده‌ی ئینتزامی ئیسفه‌هان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ١١ یه‌كه‌ی سنفیان به بیانووی فرۆشتنی جلوبه‌رگی ناشیاو پۆلۆمپ كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ر دووكانێكی فرۆشتنی جلوبه‌رگ، پۆشاكی ناشه‌رعی بفرۆشێت ڕووبه‌ڕووی سزای سه‌خت ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها چاودێری زۆرتری بازاڕ و كۆمه‌ڵه بازهرگانییهكان ده‌ستیپێكردووه و تا به ئه‌مڕۆ زیاتر له ٢٠٠ یه‌كه‌ی سنفیان پشكێنراوه، هۆشداری دراوه‌ته ٥٠٠ یه‌كه‌ی سنفی و ١٠٠ كه‌سیش ئامۆژگاری كراوه.