کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

په‌یامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی شكۆداری مانگرتنی گشتی له‌ كوردستان

كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی ئێران:

ئه‌مڕۆ ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر،لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ مێژووی خه‌باتی له‌بن نه‌هاتووی كومه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان زیادبوو. مانگرتنی لێبڕاوانه‌ی ئێوه‌، وڵامێكی به‌هێز بوو به‌ كوشتار و جه‌نایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سه‌ر شه‌قام و له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان. وڵامی خه‌ڵكی مافخواز و ئازادیخوازی كوردستان به‌ بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی، به‌ ڕوونی نیشانیدا كه‌ چ ئیراده‌یه‌كی پته‌و له‌ پێناو خه‌بات تا سه‌ركه‌وتن له‌ كوردستان و له‌ پاڵ ده‌سكه‌وته‌كانی دیكه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و هێز و توانا جه‌ماوه‌ریه‌ی كه‌ له‌ هه‌موو ئێران كه‌وتۆته‌ كار، بكه‌ین به‌ ده‌ستمایه‌ی پێشڕه‌ویه‌كانی داهاتوومان. جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و ئێران سه‌لماندیان كه‌ به‌حه‌ق شایسته‌ی ئه‌وه‌ن ئازاد و سه‌ربه‌ست و له‌ ڕیفاه و ئاسووده‌یی و یه‌كسانی و ئاسایش دا بژین. نیشانیاندا كه‌ چیتر ڕێگا ناده‌ن كه‌رامه‌تیان پێشێل بكرێت، نانی سه‌ر سفره‌یان بڕفێندرێت و له‌ سه‌رتایی ترین مافه‌كانی ئینسانی خۆیان بێبه‌ش بكرێن. ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ هێشتا تا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاریی، قۆناغگه‌لێكی دیكه‌مان له‌پێشه‌، پێویسته‌ هه‌موو هێز و توانای خۆمان هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو بێنینه‌ مه‌یدانی ئه‌و خه‌باته‌ چاره‌نووس سازه‌.  سه‌ركه‌وتنی مانگرتنی ڕۆژی ٩ی ڕه‌زبه‌ر هه‌نگاوێكی پته‌و و لێبڕاوانه‌ بوو له‌و پێناوه‌دا.

ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌تان لێ پیرۆز بێت

كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌( ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)

بابەتی پەیوەندیدار

  ڕاگەیاندنی حیزبی کومونیستی ئێران سەبارەت بە ساڵیادی خرانە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکڕاینی لەلایەن سپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامیەوە

-

  بانگەوازی کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی سەرتاسەری رۆژی چوار شەممە ٣٠ ی مانگی سەرماوەز

-

  بانگەوازی حیزبی کومونیستی ئێران بۆ په‌یوەستبوون بە مانگرتنی گشتی رۆژی چوارشەممە ٣٠ ی مانگی سەرماوەز   خەڵکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ!

-

بەیانیەی هاوبەشی حیزبی کومونیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران( ڕاهی کارگەر)

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کومونیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران( ڕاهی کارگەر)

-

بانگەوازی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بۆ مانگرتنی گشتی ١٦ی سەرماوەز ، ڕۆژی خوێندکار، لە هەموو کوردستان

-