به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له شاری میاندووئاو به ناوه‌كانی “فه‌ره‌نگیس ده‌رگاهی” و كچه‌كه‌ی به ناوی “سارا شاپوری” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراون.
“فه‌ره‌نگیس درگاهی” و “سارا شاپوری” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی میاندووئاو گوازرانه‌وه. ئێستا بڕیاره جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “فه‌ره‌نگیس ده‌رگاهی” به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاندانی خه‌ڵك بۆ به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان”، هه‌روه‌ها “سارا شاپوری” به تۆمه‌ته‌كانی “تۆڕدانی حیجابی ئیجباری”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاندانی خه‌ڵك بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی” له ڕۆژی ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له لقی ١٠٥ی دادگای گشتی و ئینقلابی میاندووئاو به‌ڕێوه بچێت.