به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری تاران په‌روه‌نده‌سازیان بۆ “ئایدا شاكه‌ره‌می” خۆشكی نه‌مر “نیكا شاكه‌ره‌می” كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان كه‌یفه‌رخواستی مه‌حكوومیه‌تی ئایدا شاكه‌ره‌میان به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی فه‌حشا و فه‌ساد”، هه‌روه‌ها “سه‌رپێچی له فه‌رمانی مه‌ئمووری ده‌وڵه‌ت” ڕاده‌ستی لقی هه‌زار و ٣٠ی دادگای تاوانه‌كانی ٢ی تاران كردووه. شایانی باسه كه جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ئایدا ڕۆژی چواری پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.