ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣، دوو كچی گه‌نجی خه‌ڵكی كوهده‌شت و شنۆ به ناوه‌كانی “نه‌جوا گراوه‌ند” ته‌من ١٧ ساڵ و “سانا به‌هرامیان” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ به هۆی هه‌ژاری و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “نه‌جوا گراوند” قوتابی قۆناغی كۆتایی ده‌بیرستان بووه و به تازه‌یی له بواری ددان پزیشكی پله‌ی باشی كۆنكووری له زانكۆی تاران به‌ده‌ست هێنابوو، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی و هه‌ژاری له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كچێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵی خه‌ڵكی شنۆ و دانیشتووی ورمێ به ناوی “سانا به‌هرامیان” به هۆی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه خۆی كوشتووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا كچێكی مێرمنداڵی خه‌ڵكی هادیشاری ته‌ورێز به ناوی “ئاهوو خه‌له‌فی” له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی دیكه‌ی له ڕیگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه هه‌وڵی خۆكوژییان داوه و ئاهوو گیانی له‌ده‌ست داوه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی هاوڕێكه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه.