لە درێژەی شەپۆلی بەربڵاوی ناڕەزایەتییەکان دژی حوکمی ئێعدام بۆ “تووماج ساڵحی”، زیاتر لە ٣٠٠ هونەرمەندی بواری مووزیک لە ئێران بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و تووماج ساڵحییان بە “هاواری مافه ڕەواکانی نەسڵێک لە ئێران” ناو برد و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی حوکمی لەسێدارەدانی ناوبراو بوون.
لەم بەیاننامەیەدا کە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گوڵان بڵاو کراوەتهوه، هاتووە: “لەم ڕۆژانەدا کۆمەڵگەی مووزیک لە ئێران لە شۆکێکی ترسناکدا نوقم بووە. دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو هونەرمەندە گەنجە، لەسەر تۆمەتێکی ناڕهوا، کردەوەیەکی باوەڕپێنەکراو و دڕندە لە مێژووی مووزیکی هاوچەرخی ئەم وڵاتەیە”. واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە، داوای ئازادکرانی تووماج ساڵحی، سامان یاسین، شەیدای هەمەدانی، عەزیز قاسم زادە و هەموو کەسانی ناڕازییان کردووە و نووسیویانە: “با ئەم خەڵکە نیگەرانە ههندێک ئارامی ببینن.”