کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراوی سونه‌ مه‌زهه‌ب له‌ مه‌شهه‌د

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراوی سونه‌ مه‌زهه‌ب له‌

دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی، حوکمی ئێعدامی شەش بەندکراو بە ناوەکانی “مالك عەلی فەدایی نەسب”، “فەرهاد شاكری”، “عیسا عید محەممەدی”، عەبدۆلحەکیم عەزیم گورگیج”، عەبدۆلڕەحمان گورگیج و “تاج محەممەد خورماڵی” پشتڕاست کردەوە.

ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه‌ سونه‌ مه‌زهه‌به‌، لە ساڵی ١٣٩٨ بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە گرووپی فورقان” و “پێكهێنانی بەرەی یه‌كگرتووی نیشتمانیی سوننە مه‌زهه‌به‌كانی ئێران” حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو. دۆسییەی ئەو شه‌ش كه‌سه‌ دوای هەڵوەشاندنەوە لەلایەن دادگای باڵای ڕژیم و دووبارە دادگاییکردنەوەیان لە دادگای ئینقلابی مەشهەد، بۆ جارێكی دیكه‌ ڕەوانەی دادگای باڵا کراوه‌ و ئه‌مجاره‌ حوکمی لەسێدارەدانیان پشتڕاست کراوه‌ته‌وه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، دۆسییەی ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه‌ کەموکورتی بنەڕەتیی هەیە و دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د بەڵگەی پێویستی بۆ سزادانیان نه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ ژێر گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان، به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون.