ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی به‌فرانبار، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند: گه‌مارۆكانی بۆ سه‌ر كاربه‌رانی ئێران لابردووه و شیركه‌ت ئێرانیه‌كانیش له‌وه به‌دواوه ده‌توانن به شێوه‌ی یاسایی له مه‌عافیه‌تی ئینته‌رنێتی ئا‌مریكا كه‌ڵك وه‌ربگرن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌گه‌ڵ پێدانی موجه‌وزی نوێ، كاربه‌رانی ئێرانی ده‌توانن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌په‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌نگی و ویدیۆیی، خزمه‌تگوزاری ئه‌بری، پلانه‌كانی ئانلاین و وێب، كایه كامپیۆترییه‌كان، پلاتفۆرمه‌كانی په‌روه‌رده، ئامێره‌كانی وه‌رگێڕان و ناسینه‌وه، ئانتی ویرووس، ته‌له‌فوونی هووشمه‌ند و سیستمه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان، گه‌جێته دیجیتاڵیه‌كان، سیم كارت، ڕۆتێر، مۆدێم و كامپیۆتری شه‌خسی كه‌ڵك وه‌ربگرن و شیركه‌ته گه‌وره‌كانی وه‌كوو گووگڵ، مێتا، ئه‌پڵ و هه‌تد… ده‌توانن خزمه‌تگۆزاریه‌كانیان پێشكه‌ش به كاربه‌رانی ئێرانی بكه‌ن.