کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هەوڵی سپای پاسداران بۆ ڕاكێشانی موسڵمانانی بریتانیا بۆ كاری سیخوڕی

هەوڵی سپای پاسداران بۆ ڕاكێشانی موسڵمانانی بریتانیا بۆ كاری سیخوڕی

ڕۆژنامەی دەیڵی مەیڵی چاپی بریتانیا لە زاری بەرپرسانی بریتانیا و ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند کە موسوڵمانانی بریتانیا کە بۆ زیارەت دێنە ئێران و عێراق لەلایەن سپای پاسدارانەوە بۆ سیخوڕیکردنی نەیارانی كۆماری ئیسلامی و یه‌هوودییه‌كانی بریتانیادا هان دەدرێن.

بە وتەی ئەم ڕۆژنامەیه، هێزەکانی سپای پاسداران له شوێنه ئاینییەکانی ئێران و عێراق بەتایبەت له ڕێپێوانی ئەربەعەیندا لەگەڵ شیعەکانی بریتانیا پێوەندی دەگرن و داوایان لێ دەکەن کە دوای گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان، یه‌هوودییه‌ بەناوبانگەکان، کەنیسە، بەرپرسانی ئیسرائیل و بریتانیا و هەروەها نەیارانی ڕژیمی ئێران بخەنە ژێر چاوەدێرییەوە و سیخوڕییان بەسەردا بکەن. بە وتەی بەشێک لە کارناسان ئەگەری ئەوە هەیە کە ژمارەیەک لەو کەسە ئێرانییانە کە بە بوورسییەی ڕێژیمەوە بۆ خوێندن دێنە زانکۆکانی بریتانیا، سیخوڕ بن. ڕۆژنامەی دەیڵی مەیڵی نووسیویەتی: “کەسرا ئەعەرابی” لە دامەزراوەی بیرکردنەوەی هاوپەیمانی دژی ئێرانی هه‌سته‌یی باسی لەوە کردووە کە دامەزرێنەرانی سپای پاسداران شیعەکانی بریتانیایان بۆ سیخوڕیکردن لە ئێرانییەکان پێ باشترە. بە وتەی پۆلیسی دژەتێرۆری بریتانیا، سپای پاسداران بۆ ئەنجامدانی هەندێک هێرش، کەڵک لەو زانیارییانە وەردەگرێت کە لەلایەن ئەم سیخوڕانەوە کۆیان کردووەتەوە.