به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی سازكردنی دووسیه‌ی نوێ بۆ سارینا جه‌هانی، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین و ناوبرایان بۆ به‌ندی ٢٠٩ی ئه‌منیه‌تی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه گواستووه‌ته‌وه.
چه‌ند ڕۆژ له‌وبه‌ر ڕه‌زا ڕه‌سایی له زیندانی كرماشان ئێعدام كرا و ژنانی سیاسی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه مانیان گرت. له دووهه‌مینی ڕۆژی ئه‌و مانگرتنه‌دا، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان هێرشی كرده سه‌ر ناڕازیان و چه‌ند به‌ندكراوی بریندار كرد. یه‌ك له‌و به‌ندكراوانه كه به هۆی لێدانی مه‌ئموورانی زیندان بریندار ببوو، سارینا جه‌هانی بوو كه له‌لایه‌ن دادسه‌رای ئێڤینه‌وه په‌روه‌ندی تازه‌ی بۆ ساز كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له دۆسیه تازه‌كه‌ی دا به “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “سه‌رپێچی له فه‌رمانی مه‌ئمووری ده‌وڵه‌ت” تۆمه‌تبار له مافی په‌یوه‌نده‌ی تهلهفوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.