کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

شه‌وی شه‌ممه‌ و به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ و ٢٦ی خاكه‌لێوه‌، سپای پاسداران له‌ ڕێگه‌ی ده‌یان په‌هباد و مووشه‌كه‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر خاكی ئیسڕائیل و ئوپراسیۆنه‌كه‌ پێنج كاتژمێری خایاند.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ده‌یان په‌هباد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، باشووری ئێران، یه‌مه‌ن، سووریه، عێراق و لوبنانه‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی خاكی ئیسڕائیل هه‌ڵدراون و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئه‌مریكا، هێزی ئاسمانی ئۆردۆن، فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕانسه‌وه‌ ته‌قێندراون. پاش هێرشی په‌هبادی، كۆماری ئیسلامی له‌ ڕێگه‌ی هاویشتنی سه‌دان مووشه‌كی كرووز و بالستیك فڕۆكه‌خانه‌كانی نه‌قیب و نواتیمی كرده‌ ئامانج و به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، ٧ مووشه‌ك ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه‌، به‌ڵام زیانێكی زۆر كه‌م به‌ر بنكه‌ ئاسمانییه‌كان كه‌وتووه. به‌پێی دوایین زانیاری، كچێكی ته‌مه‌ن ٧ ساڵ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی پارچه‌ی په‌هباد به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌شداری محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌ڕانسه

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ له‌نده‌ن و هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ ئاڵمان

-

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی زیندانی “كه‌ریم بۆستانچی” چالاكی فه‌رهه‌نگیانی ته‌ورێز

-

ڕه‌دكردنی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئاروین قه‌هره‌مانی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵ له‌ قه‌زوێن

-