به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، قوتابیانی به‌شێك له مه‌دره‌سه‌كانی شاری سنه مانیان گرت و دروشمیان دژ به ده‌سه‌ڵات وتۆته‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردۆته سه‌ریان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌ستوریان به به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه‌كان داوه كه ده‌رگاكان به‌سه‌ر قوتابیاندا دابخن و ڕێگه نه‌ده‌ن بێنه ده‌ره‌وه و كاتێك خوێندكاران ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن به‌گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرش ده‌كه‌ن سه‌ریان. ئیداره‌ی ئیتلاعات گوشاری بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه‌كان هێناوه تا هه‌ڕه‌شه له قوتابیان بكه‌ن و نمره‌كانیان بشكێنن. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ده‌رمانخانه‌كانی شاری سنه جێگیركراون تاكوو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاره‌سه‌ری برین وه‌رده‌گرن شناسایی بكه‌ن.