له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد و حیجاببانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له نه‌مه‌ك ئابڕوودی چالووس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی ئیسفه‌هان و چه‌ند كه‌سیان بریندار كردووه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی مازه‌نده‌ران، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌ت ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجابی ئیجباری هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئیسفه‌هانی و باوكی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له پێش چاوی منداڵه‌كانی داوه‌ته به‌ر لێدان، كاتێك هاوژینی ئه‌و پیاوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به شه‌ڕ هاتوون، وه‌نه‌كه‌ی گه‌شتی ئێرشاد خۆی پیاندا كێشاوه و هه‌ر دووكیانی بریندار كردووه.