ۆژی شەممە ٧ی مانگی خەزەڵوەر، هێزەكانی ڕژیم لە شاری بۆکان بە ئامانجی دەستبەسەرکردنی قوتابیان هێرشیان کرده سەر دوو قوتابخانەی ناوەندی لە گەڕەکی “میراوا” و شەهرەکی “وش تەپە” و قوتابخانەیه‌كی دواناوەندی به‌ناوی “ئەلزەهرا” لە پشت ترمیناڵی قه‌دیمی تاران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بە دوای هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئەو سێ مه‌دره‌سه‌یه و ترساندنی قوتابیان، بنەماڵەكانیان له‌به‌رده‌م مهدرهسهكاندا كۆبوونه‌وه و منداڵه‌كانیان پێش ته‌واوبوونی خوێندن، لە قوتابخانە وەرگرت و بردوویانه‌ته‌وه بۆ ماڵ. به‌وته‌ی سه‌چاوه خۆجێیه‌كان، ١٢ قوتابی له گه‌ڕه‌كی “وش تەپە” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.