له ڕۆژانی ڕابردوودا،هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بە دروستکردنی کەش و هەوای ترس و توندوتیژی، بە ئامانجی ڕفاندنی “ئەمیر حەیدەرزادە”، لە تێکۆشەران و چالاكوانانی دانیشتووی ئیلام، هێرشیان کردە سەر ماڵی ناوبراو، به‌ڵام نه‌یانتوانی ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم لە دوو لاوه ماڵی “ئەمیر حەیدەرزادە”، ئەندازیار و وەرزشکاری تەمەن ٣٠ ساڵیان گەمارۆ داوه، بەڵام لە ڕفاندنی ناوبراو شکستیان هێنا. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دوای شكستهێنانی هێزه‌كانی ڕژیم، ئۆتومبێلی ئه‌و هاووڵاتیه له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ته‌وه زیانی پێگه‌یشتووه و دواجار شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه. ناوبراو لە سەردەمی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی”دا، چەندین جار لەلایەن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و هەڕەشەی لێکرابوو.