کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كه‌پرنشینانی چابه‌هار

هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر كه‌پرنشینانی چابه‌هار 2

شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٤ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی ڕژیم به‌ هاوكاری ناوچه‌ی ئازادی چابه‌هار هێرشیان كرده‌ سه‌ر كه‌پرنشینانی هه‌ژاری ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌ و ماڵه‌كانیان سووتاند.

به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی ناوچه‌ی ئازادی چابه‌هار به‌ هاوكاری هێزه‌ ئینتزامییه‌كان كاتژمێر ١٢ بۆ ٢ی به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ماڵی خه‌ڵكی هه‌ژار و بێ ده‌ره‌تانیان سووتاندووه‌ و به‌ سه‌دان منداڵ، لاو و به‌ساڵاچوو ئاواره‌ بوون.