كاتژمێر ١١ و ٣٠ خوله‌كی شه‌وی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، سپای پاسداران له ڕێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه ده‌ورووبه‌ی بنكه‌ی ئه‌مریكاییه‌كانی له شاری هه‌ولێر كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٠ كه‌سی دیكه بریندار بوون.
له ڕاگه‌یاندنی ته‌سنیمی سپای پاسداران دا هاتووه، بنكه‌كانی مووسادی ئیسڕائیل له هه‌ولێر و گرووپی ته‌حریری شام، حزبی توركستانی و داعشی له حه‌سه‌كه و ئیدلبی سووریه كردۆته ئامانج، به‌ڵام وێنه و ویدیۆ بڵاوكراوه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه شوێنی نیشته‌جێبوونی كه‌سانی مه‌ده‌نی له هه‌ولێر كردۆته ئامانج و بنه‌ماڵه‌ی “پێشڕه‌و دزه‌یی” و بازه‌رگانێك به‌ناوی “كه‌ره‌م میخاییل” له‌و هێرشه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌پێی دوایین زانیاریی، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه سێ كه‌سیان منداڵ بوون و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه‌ی به توندی شه‌رمه‌زار كرد و داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد له ئاست ئه‌و پێشێلكارییه بێده‌نگ نه‌بن.
