ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خۆپێشانده‌رانی تارانی هێرشیان كرده سه‌ر ده‌فته‌ری ڕۆژنامه‌ی كه‌یهانی شه‌ریعه‌تمه‌داری و وێڕای شكاندنی ده‌گا و په‌نجه‌ره‌كانی، به‌شێكیان سووتاند.
ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان كه ده‌مڕاستی عه‌لی خامنه‌یی و سپای پاسدارانه و له‌لایه‌ن عه‌لی شه‌ریعه‌تمه‌داریه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا به‌رده‌وام هێرشی ده‌كرده سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی و به كه‌سانی سیخوڕ و تێكده‌ری ئاسایشی گشتی ناوی لی ئه‌بردن، له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ش داوای له ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان كردبوو كه خۆپێشانده‌ران به سه‌ختترین شێوه سزا بدرین، كه‌چی ده‌فته‌ری پڕۆپاگه‌ندا و گه‌نده‌ڵییه‌كانی شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناڕازیه‌وه سووتێندرا.