ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌گازی شیمیایی هێرشێكی به‌رینیان كرده سه‌ر چه‌ندین مه‌دره‌سه له ئوستانه‌كانی كوردستان، كرماشان، مازه‌نده‌ران و تاران و به‌ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌كان كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌نیا له شاری سه‌قز،سنه و دیوانده‌ره هێرشی شیمیایی كراوه‌ته سه‌ر ١٠ مه‌دره‌سه و به ده‌یان قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێكچووه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. پاش ئه‌و هێرشه خه‌ڵكی ناڕازی سه‌قز دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن و چه‌ند كه‌سیان له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هاوكات له شاره‌كانی كرماشان، گاواره‌ی گوران، ئامۆل و مه‌حموودئابادی مازه‌نده‌ران و چه‌ند مه‌دره‌سه له په‌ره‌ند و نارمهكی تاران هێرشی هاوشێوه كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی كچانه و چه‌ندین قوتابی له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كران.