کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئیسلامییه توندڕەوەکان بۆ سەر هاووڵاتییەک لە بانە

5 2 2

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی ڕامین ئەحمەدپەنا لە سێڕێیانی بۆیەن له‌لایه‌ن چه‌ند توندئاژۆی مه‌زهه‌بییه‌وه‌ هێرش كرایه‌‌ سه‌ری و به‌ سه‌ختی بریندار كرا.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕامین ئه‌حمه‌دپه‌نا لە کاتی كڕینی میوه‌ له‌ سێ ڕێیای بۆیه‌ن كه‌وتووه‌ته‌ بەر هێرشی دڕندانەی ئیسلامییه توندڕەوەکان و به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر ناسناوی هێرشبه‌ره‌كان و چاره‌نووسی ڕامین له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.