کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

هێرشه‌كانی سپا پاسداران و ئه‌رته‌شی پاكستان بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی به‌لووچستان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی به‌فرانبار، سپای پاسداران بۆ جارێكی دیكه‌ ناوچه‌یێكی له‌ نزیك شاری كیچ له‌ پاكستان مووشه‌كباران كرد و له‌ وڵامدا ئه‌رته‌شی پاكستان ناوچه‌یێكی له‌ نزیك شارستانی سه‌راوان بۆردوومام كرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سپای پاسدارن له‌ یه‌كه‌م هێرشی دا بۆ سه‌ر گوندی په‌نجگور بووه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو منداڵ و برینداربوونی شه‌ش كه‌سی دیكه‌، به‌ڵام له‌ هێرشی دووهه‌م دا بۆ سه‌ر شاره‌كانی كیچ و تۆربه‌ت هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی زیانه‌كان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. له‌ وڵامدا ئه‌رته‌شی پاكستان ده‌ورووبه‌ری شارستانی سه‌راوانی له‌ قووڵایی ٤٠ بۆ ٥٠ كیلۆمتری خاكی ئێران كرده‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌وه دوو پیاو،‌ چوار منداڵ و سێ ژن گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌وته‌ی میدیاكانی ڕژیم ٧ شارومه‌ندی به‌لووچی پاكستانی كوژراون، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی پاكستان ده‌ڵێت مه‌قه‌ڕی جودایی خوازه‌كانی به‌لووچی كردۆته‌ ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپێشاندانی گه‌وره‌ی كه‌شاوه‌رزان له‌ له‌هستان

-

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر دۆخی خراپی ژیانی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ڕه‌ساڵه‌تی تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی دوو منداڵ له‌ خێوه‌تێكی كۆچه‌رییه‌كانی ئه‌سڵاندووزی ئه‌رده‌بیل

-

بارینی به‌فر و قه‌تعی گاز له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران

-

ئاشكرابوونی به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنی له‌ قه‌رارگای ساره‌ڵڵای سپای پاسداران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ دوورگه‌ی خارك

-