کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هۆشداری كۆنفدراسیۆنی جیهانی خۆراك سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی “عوسمان ئیسماعیلی”

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆنفدراسیۆنی جیهانی خۆراك، كه‌شاوه‌رزی، دوخانیات و كرێكارانی سه‌ر به‌ ڕێكخراوه‌ی “ئای،یوو،اف” له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی له‌ ئاست دۆخی ته‌ندرووستی “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز، خوازیاری ئازادی و ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌ ده‌رمان بوو.

ئه‌و كۆنفدراسیۆنه‌ داوای له‌ ڕێكخراوی جیهانی كار كردووه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی خراپی ته‌ندرووستی “عوسمان ئیسماعیلی” كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و داوا له‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی بكات تا به‌ زوورترین كات خزمه‌تگوزاریی ده‌رمانی پێشكه‌ش به‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ بكه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، نامه‌یه‌كدا بۆ لقی ٢ی ئیجرای ئه‌حكامی سه‌قز نێردرا كه تێدا هاتبوو، “عوسمان ئیسماعیلی” چه‌ند نه‌خۆشی هه‌یه‌ و ناتوانێت بێ یارمه‌تی هاوبه‌ندییه‌كانی به‌سه‌ر پێوه‌ ڕاوه‌ستێ. له‌ ئیدامه‌ی نامه‌كدا داوا له‌ به‌رپرسانی قه‌زایی ئه‌و شاره‌ كراوه‌ له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ ڕه‌زامه‌ندی نیشان بده‌ن، به‌ڵام تا به‌ ئه‌مڕۆ دادگای گشتی و ئینقلابی سه‌قز وڵامی ئه‌و داواكارییه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌شداری محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌ڕانسه

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ له‌نده‌ن و هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ ئاڵمان

-

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی زیندانی “كه‌ریم بۆستانچی” چالاكی فه‌رهه‌نگیانی ته‌ورێز

-

ڕه‌دكردنی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئاروین قه‌هره‌مانی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵ له‌ قه‌زوێن

-